ناوەندی نیشتمانی خەڵاتی پارێزگار دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی ناوەندی نیشتمانی بۆ پێگەیاندن ‌و پەروەردە دەكات ‌و لەلایەن وەفدەكەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێدەبەخشرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 22/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان دەستەی ئامادەكاریی پرۆژەی ناوەندی نیشتمانی بۆ پێگەیاندن و پەروەردە، كە بەمەبەستی سوپاسكردنی پارێزگاری سلێمانی لەبەرامبەر پشتیوانییەكانی بۆ پرۆژەكەیان سەردانیان كردبوو. 
دوای گفتوگۆ‌و راگۆڕینەوە، پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی خۆی بۆ دووپات كردنەوە‌و ئاماژەی بەوە كرد، كاری ناوەندەكە بەرز دەنرخێنن، لای خۆیانەوە وەفدی میوان سوپاسی بەڕێز پارێزگاریان كرد ‌و خەڵاتی رێزلێنانیان پێبەخشی لە بەرامبەر هەوڵ ‌و ماندووبوونەكانی بۆ پێشخستنی پارێزگای سلێمانی لە سەرجەم رووەكانەوە.