ئەمرۆ یەکەم زەنگی خوێندنی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ لێدرا

پارێزگای سلێمانی

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم زەنگی خوێندنی نوێی ساڵی 2015-2016 لە گوندی داریكەلی بەئامادەبوونی د.ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەن و بەرێوەبەری گشتی پەروەردە و بەرێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی لێدرا.
لەو مەراسیمەدا دیاری تایبەت لە لایەن پارێزگارەوە بەخشرایە خوێندكارانی قوتابخانەكە و پێشانگایەكی تایبەتیش بە ساڵی نوێی خوێندن كرایەوە.
پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی لە بەرێوەبەر و مامۆستا و خوێندكارانی كوردستان بە گشتی و پارێزگاری سلێمانی بە تایبەتی كرد و سڵاوی بۆ پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانان و شەهیدانی بەرگری لە كوردستان و خانەوادە سەربەرزەكانیان نارد و وتی : لە سایەی ئەوانەوە رۆڵەكانمان درێژە بە خوێندن و نەتەوەكەشمان درێژە بە ژیان دەدات.