به ئاماده‌بوونی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی و خاتوو هێرۆ إبراهیم أحمد و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیران خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆڕتی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ پێشكه‌ش كرا سه‌باره‌ت به‌و پێشیلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2015 كراوه.
له ڕاپۆڕته‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ ئاماری پێشیلكارییه‌كانی ساڵی 2015 ڕاگه‌یاند كه به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان كراوه و به پێ ی ئاماره‌كه‌ش به به‌راورد له ساڵی 2014 دا ژماره‌ی پێشیلكارییه‌كان زیادی كردووه.
جێ ی باسه سه‌نته‌ری میترۆ تایبه‌ته به داكۆكی كردن له مافی ڕۆژنامه‌نووسان و ساڵانه ڕاپۆڕتی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌نووسان له هه‌رێمی كوردستاندا.