شەش پرۆژەی گرنگ بە بەهای زیاتر لە 200 ملیۆن دینار

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی شەش پرۆژەی گرنگ بۆ چەند سێكتەرێك دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە بڕی زیاتر لە 200 ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان كراوە.
پارێزگای سلێمانی لەسەر بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەكان ‌و بەشێوەی راستەوخۆ، بڕی 201 ملیۆن ‌و 19 هەزار‌و 200 دیناری عێراقی تەرخان دەكات بۆ جێبەجێكردنی شەش پرۆژە، لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیانی سنوری پارێزگاكە، كە چەند پرۆژەیەكیان تەواو بوون ‌و ژمارەیەكیشان لە بواری جێبەجێكردندان، پرۆژەكانیش بریتین لە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (5390) لە 12/5/2019، بڕی 8 ملیۆن ‌و 262 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی (دروستكردنی ئاوەڕۆی لولەیی بۆ یەك كۆڵان لە گەڕەكی ئاشتی لە قەزای سەیدسادق) ‌و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانی سەیدسادقەوە لە ماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (5391) لە 12/7/2019، بڕی 99 ملیۆن ‌و 715 هەزار دینار تەرخان كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (دروستكردنی ئاوەڕۆی لولەیی بۆ گوندی قەرەگۆلی سەروو لە ناحیەی وارماوا)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییەوە لە ماوەی 150 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
سێهەم: بە فەرمانی ژمارە (5539) لە 14/5/2019، بڕی 36 ملیۆن ‌و 633 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی تەواوكاریی ئاوەڕۆی سندوقی لە ناو شارۆچكەی گاپیڵۆن لە ناحیەی گاپیڵۆن)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانییەوە لە ماوەی 80 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (5665) لە 16/5/2019، بڕی 14 ملیۆن ‌و 970 هەزار دینار تەرخان كرا بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (دانانی محاویلەی 250 K.V.A بۆ فەوجی تایبەتی مەڵبەندی كەركوك)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 10 رۆژدا جێبەجێ‌ كراوە.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (5750)  لە 20/5/2019، بڕی 4 ملیۆن ‌و 359 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی (چاككردنی ئینارەی شەقامی سەرەكیی ناحیەی گەرمك) كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 20 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (5751) لە 20/5/2019، بڕی 37 ملیۆن ‌و 79 هەزار ‌و 700 دینار تەرخان كراوە بۆ (دروستكردنی تانكی كۆكەرەوە ‌و تانكی قەبارە (50 م 3) ‌و راكێشانی تۆڕی ئاو لە ناحیەی سورداش) كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 90 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.