پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لەمەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری ئەختەری رەشۆڵدا دەكاتو ریستورانتو كافیتریای كەلتوریی سەراش بەسەر دەكاتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 24/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری ژنە تێكۆشەری كوردستان و سلێمانی خاتوو ئەختەری ڕەشۆڵ لە بەردەركی سەرای سلێمانی، لەمەراسیمێكدا كە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەكەسایەتیو رۆشنبیرانو هاوڵاتیانی سلێمانیو كەناڵەكانی راگەیاندن بەڕێوەچوو، بەڕێز پارێزگار خەڵاتی ڕێزلێنانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێتی بەخشییە خانەوادەی بەڕێزی رەشۆڵ.
دوای مەراسیمەكەش پارێزگاری سلێمانی بەیاوەریی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ریستورانتو كافیتریای كەلتوریی سەرای بەسەر كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ ستافەكەی خواست، ئاماژەی بەوەشدا پێویستە كەلتور فەرهەنگ و شارستانیەتی سلێمانی لەناو گازینۆكەدا پارێزراو بێت و بەگوێرەی یاسا و رێنماییەكانیش كار بكەن.