پارێزگاری سلێمانی، بەیاوەریی ژمارەیەك لەبەرپرسان سنوری ناوچەی شارباژێڕ بەسەر دەكاتەوەو لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنورەكەدا كۆدەبێتەوە، دواتریش سەردانی لیوای سكرتاریەتی قەڵاچوالان دەكات.
ڕۆژی پێنجشەممە 25/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، قەزای شارباژێڕی بەسەر كردەوەو لەگەڵ بەڕێزان قائیمقامی شارباژێڕ و بەڕێوەبەری ناحیەكانی سیتەك و زەلان و گاپیڵۆن و سیوەیل و بەڕێوەبەری فەرمانگە حكومییەكانی ناوچەكە كۆبوەوە.
لەمیانی كۆبونەوەیەكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی كاری دڵسۆزانەی بەرپرسانی ئیداریی و ستافی فەرمانگە و دامودەزگاكانی كرد لەبەرامبەر راپەڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان، پشتیوانیی پارێزگاشی دەربڕی بۆ داوا و پڕۆژە و پێشنیازەكانیان، لە پێناو باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی سنورەكە.
دواتر بەڕێز پارێزگار فەرماندەیی لیوای سكرتاریەتی لە قەڵاچوالان بەسەر كردەوەو لەلایەن بەڕێزان فەرماندەی لیوا مەحمود محەمەد مارف و پلەدار و ئەفسەرانی لیواكەوە پێشوازیی كرا، لە كۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی بارودۆخی ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە.