پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لەمەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری پرۆفیسۆر جەمال نەبەزدا دەكاتو وێڕای ستایشكردنی رۆڵی ئەو نوسەرە، داوا دەكات هەموان بۆ ئامانجی نیشتمانیی تێبكۆشن.
ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە مەڕاسیمی پەردەلادان لەسەر پەیكەری بەڕێز پڕۆفیسۆر د. جەمال نەبەزدا كرد، كە لە ناوەندی تەلاری ئوتێل فەرەح لەنزیك شەقامی مەولەویی ناوەندی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەمەراسیمەكەدا كە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتیی و رۆشنبیران و جەماوەری شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە ڕۆڵی دیار و زانستیانە و نیشتمانیانە و نەتەوەییانەی پرۆفیسۆر جەمال نەبەز دواو ستایشی هەوڵەكانی كرد.
پارێزگاری سلێمانی لەدرێژەی وتەكانیدا داواشی لە هەموو لایەك كرد بەگیانی یەكترویستن، وتار و كار و ئامانجی نیشتمانیی هاوبەش سەربخەن.