گۆڕانكاری گه‌وره له پێكهاته‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیدا ده‌كرێت و ژماره‌ی لیژنه‌كان له 18 لیژنه‌وه بۆ 9 لیژنه كه‌مده‌كرێته‌وه و قائیمقامی سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت مه‌به‌ست لێ ی بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی كار و چالاكیه‌كانی لیژنه‌كانه.
به‌ختیار عبدالرحمن قائیمقامی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پاش كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ لیژنه هاوبه‌شه‌كاندا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی له پێكهاته‌ی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد بڕیاریانداوه گۆڕانكاری له جۆر و پێكهاته‌ی لیژنه‌كاندا بكرێت و له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی جارێكی تر ڕێكبخرێته‌وه.
قائیمقامی سلێمانی ووتیشی ژماره‌ی لیژنه‌كان له 18 لیژنه‌وه بۆ 9 لیژنه كه‌مده‌كرێته‌وه و هه‌ندێك له لیژنه‌كان ته‌نها كاریان چاودێری كردن ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی سزادانیان نابێت جگه له چه‌ند لیژنه‌یه‌ك كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان پێ دراوه، ڕاشیگه‌یاند مه‌به‌ست له‌و گۆڕانكاریانه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی شێوازی كاركردن و چالاكیه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانه.
پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانیان چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له پێكهاته‌ی لیژنه‌كاندا په‌سه‌ند كران و پێكهاته‌ی نوێ ی لیژنه‌كان به‌م جۆره ڕاگه‌یه‌ندران:-
1. لیژنه‌كانی (نانه‌واخانه و دایه‌نگا و سواڵكردن و ژینگه و بیناسازی و به‌داواداچوون و كۆگاكان و له‌ناوبردن (ته‌له‌ف) سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نامێنێت و پێویسته بگه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كانی خۆیان.
2. لیژنه‌ی (1،2،3،4) ده‌كرێت به لیژنه‌ی چاودێری به‌سه‌ر ئیش و كاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
3. لیژنه‌كانی (عه‌لوه و سووته‌مه‌نی و موه‌لیده‌كان و به‌نزینخانه‌كان و كارگه‌ی غازه‌كان ) وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه.
4. (3) لیژنه‌ی زیاده‌ڕه‌وی زیادهكرێن بۆ لیژنه‌كان ته‌نها بۆ ڕؤژنهكهیان و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ته‌وه نامێنێت.
5. لیژنه‌كان هه‌ر (3) مانگ جارێك گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
6.شوێنی ده‌رچوونی لیژنه‌كان له قائیمقامیه‌ته‌وه ده‌بێت، به پێ ی پێویست ده‌بێت له كاته‌كانی به‌یانیان ، دوای نیوه‌ڕوان و شه‌وان.
7. لیژنه چاودێریه‌كان پێویسته ڕاسته‌وخۆ ڕاپۆتهكانیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز قائیمقام بكه‌ن و پێویسته ئیمزای سه‌رۆكی لیژنه و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی له‌سه‌ر بێت.
8. لیژنه‌ی سووته‌مه‌نی ئه‌ندامێكیان ده‌بێت له لیژنه‌ی باڵادا.