وەزیری پەروەردە سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازیی لێدەكرێت ‌و گفتوگۆ لە بارەی كەرتی پەروەردە ‌و چەند پرسێكی هەنووكەیی دەكەن.
ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێز مامۆستا ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی.
لەمیانی دیدارێكدا بەوردی گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی كوردستان كرا، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بە گرنگیی كەرتی پەروەدە كرد لە پێشخستنی كۆمەڵگە، بۆیە پێویستە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ لەپێناو خزمەتكردنی قوتابی ‌و خوێندكاران ‌و پێشخستنی تواناكانیان، ئەویش لە رێگای دابینكردنی كەرەستە ‌و پێداویستیی پرۆسەی خوێندن ‌و چارەسەركردنی كێشە ‌و كەموكورتییەكانی مامۆستایان.
لای خۆیەوە بەڕێز وەزیری پەروەردە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی، كاری لە پێشینەیان باشكردنی كەرتی پەروەردەیە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو هەوڵێك دەدەن. 

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/