پارێزگار پتەوكردن ‌و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ چین ‌و ئێران تاوتوێ دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەجیا پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی چین ‌و سەركونسوڵی ئێران دەكات ‌و پتەوكردن ‌و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ تاوتوێ‌ دەكات.
ڕۆژی یەكشەممە 28/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لەدیوانی پارێزگا پێشوازیی كرد لە بەڕێزان كونسوڵی گشتیی كۆماری چین لە هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییە كەلتوریی و زانستیی و سەربازیی و پیشەسازییەكان كرا، هەردوولا بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان بە گرنگ لەقەڵەمدا.
پێشتریش بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە بەڕێزان (مەهدی شوشتەری) سەركونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی و وەفدی هاوڕێی كرد، لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەبارەی بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیی و ئابوریی و كەلتورییەكان لە نێوان پارێزگای سلێمانی ئێراندا.