د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر یه‌ك له پارێزگارانی هه‌ولێر و دهۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا له گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی پیشان دا له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه و پێ ده‌چێت له ماوه‌ی 15 رۆژی داهاتوودا بخرێته بواری جێ به جێ كردنه‌وه و پارێزگاكان له ڕووی ئیداری و دارییه‌وه سه‌ربه‌خۆیی خۆیان وه‌رده‌گرن.
ئه‌م پرۆژه‌یه له لایه‌ن د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پێشكه‌ش كراوه، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی دارایی زیاتر و سوود وه‌رگرتن له داهاته ناوخۆییه‌كان ده‌درێت به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.