هەشت پرۆژە بۆ چەند ناوچە ‌و فەرمانگەیەك

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی چەند ناوچەیەك ‌و باشكردنی كاروباری فەرمانگەكانی حكومەت، هەشت پرۆژە بەگوژمەی نزیكەی 130 ملیۆن دینار دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پارێزگا لەسەر بودجەی نەوت/1‌و بەپێی یاسا‌و رێنماییەكان، حەوت پرۆژە بەشێوەی راستەوخۆ دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە تێچووی سەرجەم پرۆژەكان بریتییە لە 129 ملیۆن ‌و 853 هەزار ‌و 500 دیناری عێراقی، بەشێك لە پرۆژەكان تەواو بوون ‌و ژمارەیەكیشیان لە بواری جێبەجێكردندان.
بەگوێرەی فەرمانەكان بە ژمارەكانی (7361، 7362، 7363، 7364، 7365، 7366، 7368، 9369) كە لە رۆژی 27/6/2019دا ‌و بەواژۆی بەڕێز پارێزگار دەرچوون ‌و بڕی بودجەی تەرخانكراو رێژەی چاودێرییان لەخۆ گرتوە:
بڕی 8 ملیۆن ‌و 894 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی كابینە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پاسەوانی ‌و لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگا لە ماوەی 30 رۆژدا جێبەجێ‌ كراوە.
بڕی 5 ملیۆن ‌و 548 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی گۆڕینی محاویلەی سوتاوی بینای دارستان ‌و پاوانی خدرا لە قەزای دوكان ‌و لەلایەن لیژنەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لەماوەی 10 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
بڕی 33 ملیۆن ‌و 119 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی ترانسفۆرمەری كۆیسك بۆ بینای دادگای كۆن لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 15 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
بڕی 7 ملیۆن ‌و 845 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی باڵەخانەی كۆمەڵگەی بازرگانی (بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵە لە سلێمانی)، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكانی پارێزگاوە لە ماوەی 40 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
بڕی 4 ملیۆن ‌و 349 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ پرۆژەی چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی دوو كۆڵان لە گەڕەكی ئاشتی لە سنوری ناحیەی تانجەرۆ لە عەربەت، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 20 رۆژدا جێبەجێ كراوە.
بڕی 10 ملیۆن ‌و 467 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی گواستنەوە ‌وگۆڕینی محاویلەی 250 كەی ڤی ئەی بۆ 400 كەی ڤی ئەی بۆ گەڕەكی شێخ محی الدین، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 15 رۆژدا تەواو كراوە.
بڕی 22 ملیۆن ‌و 128 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی هۆڵی كۆبوونەوە لە بەڕێوەبەرایەتی چالاكی دیدەوانی لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگا لە ماوەی 65 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
بڕی 37 ملیۆن ‌و 502 هەزار ‌و 500 دیناری عێراقی تەرخان كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هەریەك لە فەرمانگەی شەڵتەر ‌و داڵدەی ژنان لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 40 رۆژدا جێبەجێ كراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/