پارێزگار پیرۆزبایی لە میری ئێزیدیان دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لە وەفدێكی ئێزیدی دەكات ‌و پیرۆزبایی لە میر حازم دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەكو میری نوێی ئێزیدیان.
ڕۆژی سێشەممە 30/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە بەڕێزان وەفدێكی ئێزیدی لە هەرێمی كوردستان كرد، كە بە سەرۆكایەتیی حاكم قاسم سەردانی پارێزگای سلێمانییان كرد.
لە میانی دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی نوێی شەنگال ‌و دۆخی برایانی ئێزدی كرا، پارێزگاری سلێمانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی پارێزگای سلێمانیی گەیاندە بەڕێز میر حازم میر تەحسین بەگ، میری ئێزیدیان بەبۆنەی دەستنیشانكردنی وەكو میری نوێی ئێزیدیان و ئومێدی سەركەوتنی بۆ خواستن.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی و هەماهەنگیی بەردەوامی پارێزگای سلێمانیشی بۆ بەڕێزیان و وەفدی میوان دووپات كردەوە، لای خۆیانەوە وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/