پارێزگار بنكەی ژین بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی بنكەی ژین دەكات ‌و پشتیوانیی پارێزگا بۆ ئەو بنكە ئەدەبیی ‌و روناكبیرییە دووپات دەكاتەوە، سەرۆكی بنكەی ژینیش خەڵاتی رێزلێنان پێشكەشی پارێزگار دەكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31/7/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەردانی بنكەی بەڵگاندن و لێكۆڵینەوەی ژینی كرد و لەلایەن بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی بۆردی بەڕێوەبەری بنكەكەوە پێشوازیی لێكرا و بەشە جیاجیاكانی بنكەكەی بەسەر كردەوە.
دوای كۆبونەوەی بەڕێز پارێزگار لەگەڵ سەرۆك ‌و ستافی ئیداریی بنكەكە ‌و بەسەركردنەوەی بەشەكان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بنكەی ژین لەلایەن بەڕێز مامۆستا ڕەفیق ساڵح سەرۆكی بنكەكەوە پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرا لە بەرامبەر پشتیوانییەكانی بۆ بنكەی ژین.
لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بە گرنگیی ئەو بنكە ئەدەبیی ‌و روناكبیرییە كرد لە پاراستن ‌و گرنگیدان بەكەلتوور ‌و ئەدەبی كوردی، سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ بنكەی ژین دووپات كردەوە ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/