شه‌ش ملیار دۆلار داهاتی به‌قاچاخبردنی په‌نابه‌ران بوو له‌ ساڵی 2015 دا

پارێزگای سلێمانی

سه‌رۆكی پۆلیسی ئه‌ورۆپی (ڕۆب وینرایت) ئاشكرای كرد ئه‌و قاچاخچیانه‌ی كاری گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وروپا له‌ ساڵی 2015 دا داهاتیان گه‌یشته‌ 6 ملیار دۆلار.

وینرایت ڕایگه‌یاند به‌ پێ ی داتاكانی كۆمیسیۆنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌ ده‌ست شه‌ڕ و هه‌ژاری و فڕاندن له‌ ساڵی ڕابردوودا ڕایانكردووه‌، ژیانی خۆشیان خستووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و ڕێگایه‌كی نا یاساییان گرتوه‌ته‌ به‌ر له‌ پێناو ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئه‌وروپا.

سه‌رۆكی جیهازی پۆلیسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت: ئێمه‌ ده‌زانین هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌ 3-6 هه‌زار دۆلار ده‌دات به‌و قاچاخچیانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ ئه‌وروپا. به‌ پێ ئه‌وه‌ش داهاتی قاچاخچیه‌كان له‌ ساڵی 2015 دا گه‌یشته‌ نێوان 3-6 ملیار دۆلار.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ووت: قازانجی به‌ قاچاخبردنی په‌نابه‌ران كێبڕكێ ده‌كات له‌ گه‌ڵ قازانجی بازرگانی كردن به‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان. له‌ ساڵی 2015 دا نزیكه‌ی 10700 كه‌س تێوه‌گلاون له‌و چالاكیه‌ نایاساییه‌دا.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌ریتانیا ڕایانگه‌یاند: به‌ پێ ی ئه‌ژماره‌كانی ڕێكخراوی كۆچكردنی نێوده‌وڵه‌تی نزیكه‌ی 23600 په‌نابه‌ر گه‌یشتنه‌ ئه‌وروپا له‌ ووڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌فریقا له‌ یه‌كه‌م دوو هه‌فته‌ی ساڵی 2016دا.

ئه‌گه‌ر گه‌یشتنی په‌نابه‌رانیش به‌م شێوه‌یه‌ بڕوات ئه‌وا به‌ بۆچوونی شاره‌زایان ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ده‌گه‌نه‌ ئه‌وروپا له‌م ساڵدا  1.1 ملیۆن كه‌س تێده‌په‌ڕێنێت.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ی : سایتی عه‌ره‌بی