ئەنجومەنی وەزارەتی ناوخۆ بە ئامادەبونی پارێزگارەكانی هەرێم كۆدەبێتەوە

پارێزگای سلێمانی

ئەنجومەنی وەزارەتی ناوخۆ كۆبونەوەیەك ئەنجام دەدات ‌و پارێزگاری سلێمانی ‌و پارێزگارەكانی دیكەی هەرێمیش ئامادەی كۆبونەوەكە دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریی كرد لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمدا كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزارەتی ناوخۆ، بەسەرپەرشتیی بەڕێز وەزیری ناوخۆ ‌و ئامادەبونی بەڕێزان بریكاری وەزارەت ‌و بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت ‌و پارێزگارەكانی هەرێم ‌و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی بەڕێوەچوو.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/