پارێزگار سەردانی بریندارەكانی كوڵەجۆ دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی بریندارەكانی ناحیەی كوڵەجۆ دەكات، كە لە ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستانی داعشدا بریندار بوون ‌و هاوخەمیش بۆ كەسوكاری شەهیدەكان دەردەبڕێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 1/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی بەڕێزان بریندارەكانی ناحیەی كوڵەجۆی كرد ‌و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواستن، كە لە ئاكامی هێرشێكی تیرۆریستیی رێكخراوی داعشدا ژمارەیەك شەهید ‌و برینداری لێكەوتەوە.
هاوكات بەڕێز پارێزگاری سلێمانی هاوخەمیی و پرسەی خۆی بۆ كەسوكاری سەربەرزی شەهیدە جوامێرەكانی ئەو رووداوە دەربڕی، كە لە ئاكامی پەلامارە تیرۆریستییەكەدا گیانی خۆیان كردە قوربانیی.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/