پارێزگار لە پێشوازیی چەند وەفدێكدا

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە چەند بەرپرس ‌و وەفدێكی یاوەریان ‌و نوێنەری رێكخراوەكان دەكات، كە بە ئامانجی هەڵسەنگاندنی دۆخی هاوڵاتیان ‌و چارەسەركردنی كێشەكان ‌و باشكردنی كاروباری دامودەزگاكان سەردانی دیوانی پارێزگایان كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 4/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە بەڕێزان سەرۆكی دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی كرد.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی كاری هاوبەش لە بوارە ژینگەییەكاندا كرا، وەفدی میوان سوپاسی هەوڵەكانی پارێزگاری سلێمانی و قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندیان كرد لەو بوارەدا.
لە لایەكی دیكەوە پارێزگار پێشوازیی لە بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی ڕێكخراوی پەری بۆ گەشەپێدانی مرۆیی كرد، لەكۆبونەوەیەكدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێكخراو و دامەزراوە مەدەنییەكان لە پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی و ئابوریدا.
هەر ئەمڕۆ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە بەڕێزان وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و وەفدی هاوڕێی كرد، لەدیدارێكدا گفتوگۆ لەسەر بەرنامە و كاری هاوبەش و پەرەپێدانی زیاتری بوارە جیاجیاكانی تایبەت بە وەزارەتی كار كرا، وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لەو بوارانەدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی هەواڵ ‌و چالاكییەكانی پارێزگاری سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك فۆڵۆمان بكەن:

https://www.facebook.com/slemanigov/