پاش ده‌ستبه سه‌راگرتنی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه زیاتر له 3 تۆن (پاقله و گوێزی) ی خراپ بوو له ناو ده‌برێت و به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كه‌وه خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه.
خالید محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی له ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا لیژنه‌كان له شاری سلێمانی ده‌ستیان گرت به سه‌ر بڕی (2 تۆن پاقله و یه‌ك تۆن گوێز) دا كه پێكهاته‌كه‌یان خراپ بووه له پاش پشكنین ده‌ركه‌وت گونجاو نییه بۆ خواردن ، ووتیشی خاوه‌نه‌كه‌ی به نیاز بووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخی بكاته‌وه به‌ڵام به‌ر له‌وه توانرا ده‌ستی به سه‌ردا بگیرێت و له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی سزای یاسایی كراوه‌ته‌وه ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی له ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامی سلێمانی ڕاشیگه‌یاند له سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌موو ئه‌و بڕه‌ی ده‌ستی به سه‌رداگیرابوو له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له ناوبران .