فێستیڤاڵی ساڵانەی كوردستان ‌و كۆریا بەڕێوەچوو

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە فێستیڤاڵی ساڵانەی كوردستان ‌و كۆریادا كرد ‌و جەختی كردەوە لە گرنگیی فێستیڤاڵەكە بۆ نزیككردنەوەی كلتوریی لە نێوان كۆمەڵگەكاندا. 
ڕۆژی دووشەممە 5/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێزان وەزیری ڕۆشنبیریی حكومەتی هەرێم و كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی ڕۆشنبیریی و پەروەردە، بەشداریی كرد لە فێستیڤاڵی ساڵانەی كوردستان و كۆریای باشوردا.
لە میانی فێستیڤاڵەكەدا كە لەلایەن كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردستانەوە ڕێكخرابوو، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتی ‌و رۆشنبیران ‌و هاوڵاتیان بەشدار بوون.
بەڕێز رێزگاری سلێمانی لە وتارێكدا سوپاس و پیرۆزبایی پارێزگای پێشكەش بە ئامادەبوان كرد، سازدانی فێستیڤاڵەكەشی بە گرنگ ‌و پێویست لەقەڵەمدا لە پێناو دروستكردنی پردێكی پەیوەندیی كلتوریی بۆ نزیككردنەوەی كۆمەڵگەكان لە یەكتری.
لە فێستڤاڵەكەدا چەندین چالاكیی جۆرا و جۆری كلتوریی بەڕێوەچوون ‌و پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی بەسەر ژمارەیەك لە بەشداربواندا دابەش كرد.