پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە راگەیاندنی سەركەوتنی قۆناغی یەكەمی خێزانی جێگرەوەدا دەكات و پشتیوانیی پارێزگا بۆ پرۆژەكە رادەگەیەنێت.
ڕۆژی دووشەممە 5/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبونی بەڕێزان وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی چاودێریی و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی و ڕێكخراوەكانی یونیسێف و ستێپ و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان، بەشداریی كرد لە مەراسیمی راگەیاندنی سەركەوتنی قۆناغی یەكەمی پرۆژەی خێزانی جێگرەوە.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ كار و پرۆژەكانیان دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن، جەختی لەوەش كردەوە، پارێزگا پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەكات كە ئامانجی خزمەتكردنی گشتی بێت.
لە كۆتایی مەراسیمەكەدا پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەك خەڵاتی بەسەر بەشداربوانی پرۆژەكەدا دابەش كرد و هیوای خواست لە كار و خزمەتكردن بەردەوام بن و لە قۆناغی داهاتوودا سەركەوتنی زیاتر بەدەست بهێنن.