بەسەرپەرشتیی پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونەری و بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئیداریی سنوری پارێزگای سلێمانی، كۆبونەوەیەك بەڕێوەچوو بە مەبەستی داڕشتنی پلان بۆ چوار ساڵی داهاتوو.
ڕۆژی سێشەممە ٦ / ٨ / ٢٠١٩، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پارێزگای سلێمانیی كرد و تاوتوێی چەند پرسێك كران.
ئامانج لە كۆبونەوەكەی لیژنەی باڵای پارێزگا بۆ داڕشتنی پلانی وەزارەتی ناوخۆ بوو بۆ چوار ساڵی داهاتوو، بەپێی ئەو هێڵە گشتییانەی كە لە كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دەستنیشان كراون، لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی چەند پرسێكی پەیوەست بە كاروباری پارێزگای سلێمانی.
لیژنەی باڵای پارێزگای سلێمانی، لەسەر ئاستی پارێزگا لەلایەن بەڕێز جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەرییەوە سەرپەرشتی دەكرێت و كۆبونەوەی دەوری بەڕێوە دەبات.