كۆنفرانسی ئەخلاقناسی بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

بەچاودێریی پارێزگاری سلێمانی، كۆنگرەیەكی تایبەت بە ئەخلاقناسی لەلایەم رێكخراوێكی فكرییەوە بەڕێوەدەچێت‌و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 17/8/2019، بە چاودێریی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سێهەمین كۆنفرانسی (ئەخلاقناسی) لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی دەستی بەكارەكانی كرد.
كۆنفرانسەكە لەلایەن ڕێكخراوی هەژان بۆ فیكرو مەعنەویەت بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت، لە رۆژی یەكەمدا بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی ‌و نوسەر ‌و ئەكادیمیست ‌و رۆشنبیران، كۆنفرانسەكە دەستی بە كارەكانی كرد ‌و چەندین چالاكییەكی جۆراو جۆر بەڕێوەچوون.
بڕیارە لە میانی كۆنفرانسەكەدا 20 توێژینەوە و بابەتی زانستی لەلایەن توێژەرانەوە پێشكەش بكرێن ‌و گفتوگۆی چڕوپڕیان لە بارەوە بكرێت.