حەوت پرۆژەی گرنگ دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی لە پێناو خزمەتی گشتی ‌و چارەسەركردنی كێشەی بەشێك لە فەرمانگە حكومییەكان ‌و راپەڕاندنی كاروباری هاوڵاتیان، حەوت پرۆژە بە بەهای نزیكەی 150 ملیۆن دینار دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، حەوت پرۆژە لە چەند بوارێكی جیاوازدا بە بەهای 148 ملیۆن ‌و 94 هەزار ‌و 650 دیناری عێراقی، لەسەر بودجەی (نەوت / 1) ‌و بەپێی یاسا ‌و رێنماییەكان ‌و بە شێوازی راستەوخۆ دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، كە گوژمەی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن، پرۆژەكانیش بەم شێوەیەن:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (9455) لە 1/8/2019 دا، بڕی 65 ملیۆن ‌و 341 هەزار ‌و 50 دینار تەرخان كراوە بۆ گەیاندنی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لە موچەی كاولان گوندی شانەخسێ‌ لە قەزای ماوەت، كە لەلایەن لیژنەیەكیی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 130 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
دوەم: بە فەرمانی ژمارە (9456) لە 1/8/2019 دا، بڕی 10 ملیۆن ‌و 279 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی هۆڵی قوتابخانەی مەڵكەندی بنەڕەتی لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بەپارێزگاوە لە ماوەی 35 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (9457) لە 1/8/2019 دا، بڕی 23 ملیۆن ‌و 392 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای بەشی كشتوكاڵی بەكرەجۆ لە سلێمانی، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانییەوە لە ماوەی 45 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (9458) لە 1/8/2019 دا، بڕی 15 ملیۆن ‌و 83 هەزار ‌و 600 دینار تەرخان كراوە بۆ گەیاندنی كارەبا بۆ پرۆژەی ئاو بۆ گوندی سوێرەڵە لە قەزای شارباژێڕ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانییەوە لە ماوەی 15 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (9459) لە 1/8/2019 دا، بڕی 14 ملیۆن ‌و 885 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دانانی بۆری باراناو بۆ گوندی گۆرانكە لە ناحیەی سیوەیل لە قەزای شارباژێڕ، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەراتی ئاوی دەوروبەری سلێمانییەوە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (9590) لە 5/8/2019 دا، بڕی 7 ملیۆن ‌و 78 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ كڕینی دار و نەمام بۆ بەشێك لە بلواری شێخان ‌و بەركێو لە قەزای سەیدسادق، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی / سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەیدسادقەوە لە ماوەی 35 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
حەوتەم: بە فەرمانی ژمارە (9591) لە 5/8/2019 دا، بڕی 12 ملیۆن ‌و 36 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی كۆڵانێك لە گەڕەكی رۆژهەڵات لە نزیك یاریگای سەیدسادق لە قەزای سەیدسادق، كە لەلایەن لیژنەیەكی بەڕێوەبەراتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی / سەرۆكایەتیی شارەوانیی سەیدسادقەوە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.