پارێزگار ‌و كونسوڵی فەرەنسا شوێنە دێرینەكان بەسەر دەكەنەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان دەكات ‌و پێكەوە چەند شوێنێكی دێرین ‌و ناوبازاڕی شاری سلێمانی بەسەر دەكەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، پێشوازیی كرد لە بەڕێز دۆمەنیك ماس كونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، كە بە سەردانێك گەیشتوەتە پارێزگای سلێمانی.
لە سەردانێكی مەیدانیدا پارێزگار ‌و كونسوڵی فەرەنسا، بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداری، گەڕەك و ماڵ و شوێنە دێرینەكانی سلێمانی و ناوبازاڕیان بەسەر كردەوە ‌و گفتوگۆیان لە بارەی چەند پرسێكی هەنووكەیی كرد.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber