به هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی ڕووبه‌ڕووی هاوڵاتیان بووه‌ته‌وه ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 31/1/2016 (سه‌ردار قادر عه‌لی) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونه‌ری و (عبدالخالق محمد عبدالرحیم) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی گشتی له پارێزگای سلێمانی له گه‌ڵ شۆفێرانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی هاتووچۆی ته‌كسی و پاص بوو له ناو شار و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار وه دیاری كردنی نرخێكی گونجاو كه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بگونجێت وه هاووڵاتیانیش سوودی لێ ببینن.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پارێزگای سلێمانی دێن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری قه‌یرانی دارایی و ئه‌و بارگرانییه‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیان دایه.
له‌لای خۆشیانهوهی شۆفێران به‌ڵێنیاندا به جێ به جێ كردنی ڕێنماییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی هاتووچۆ.