یەكەم فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی لە سلێمانی

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی دەكاتەوە، كە بۆ یەكەمجارە لەهەرێمی كوردستان فێستیڤاڵێكی لەو شێوەیە بەڕێوەبچێت ‌و هیوای سەركەوتن بۆ فۆتۆگرافەرانی كوردستان دەخوازێت.
ڕۆژی دووشەممە 19/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان كونسوڵی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری پارێزگای سلێمانی و دەستەیەك لە فۆتۆگرافەرەكانی باكورو باشورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كوردستان، فێستیڤاڵێكی فۆتۆگرافەریی كردەوە.
لە سەرەتای دەستپێكی فێستیڤاڵەكەدا كە بە پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی ‌و ئیداریی ‌و هونەردۆستان ‌و رۆشنبیران بەشدارییان كرد ‌و بڕیارە چەند رۆژێك بخایەنێت، یەكەمین فێستیڤاڵی فۆتۆگرافییشە كە لە هەرێمی كوردستاندا بەڕێوەدەچێت.

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber