خولێك بۆ ئەندازیارانی فەرمانگەكانی سلێمانی دەكرێتەوە

پارێزگای سلێمانی

بەمەبەستی پەرەپێدانی بواری وزەی خۆر لەكوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەت، لەسەر داوای بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، كۆمپانیای فیوچەر فری ئینێرجی، خولێك بەناونیشانی (Solar Power Training)  بۆ فەرمانگەكان دەكاتەوە.
خولەكە لەلایەن كۆمپانیای فیوچەر فری ئینێرجی بۆ ئەندازیارانی فەرمانگەكان دەكرێتەوە و ماوەی خولەكەش 15 رۆژ دەخایەنێت، خولەكەش لە بینای پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
مەبەست لە كردنەوەی خولەكە پەرەپێدانە بە بواری وزەی خۆر لەكوردستان و بۆ ئەوەی وەك جێگرەوەیەك بۆ وزەی كارەبا بەكاربهێنرێت، تێیدا ژمارەیەك لە ئەندازیارانی فەرمانگەكانی سلێمانی بەشداریی دەكەن.

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber