كۆبونەوەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی كارەبا

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ بەرپرسانی كەرتی كارەبا كۆدەبێتەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لە بارەی دوایین هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ئەو كەرتە ‌و پێداچونەوە بەنرخی كارەبای سێكتەرە جیاوازەكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21/8/2019، بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا ‌و بە ئامادەبوونی بەڕێز سالار حوسامەدین بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی، لەگەڵ بەڕێزان بەڕێوەبەر و ئەندازیارانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانیدا كۆبوەوە.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی  هەوڵەكانی بەڕێز وەزیری كارەبا و پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی كرا لە پێناو چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی كارەبا و بوارەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردن.
لە بەشێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پێداچونەوە بە نرخی كارەبادا بۆ سێكتەرەكانی پیشەسازیی و بازرگانیی و ناوچە گەشتیارییەكان.
پارێزگاری سلێمانی جەختی لەوە كردەوە، پێویستە هەموو هەوڵ ‌و تواناكان بخرێنەگەڕ لەپێناو خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان ‌و چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی كارەبا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber