كار بۆ بنبڕكردنی زیادەڕەویی دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری گشتی ‌و بەرپرسی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگا كۆدەبێتەوە، بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی پەیوەست بە بنبڕكردنی زیادەڕەویی ‌و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكان ‌و سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ئامادەی بوون.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە لە دیوای پارێزگا بەڕێوەچوو، گفتوگۆ كرا لەبارەی ڕێكخستن و بنبڕكردنی زیادەڕەویی و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكانی سنوری شارەوانیی سیتەك و چەند ناوچەیەكی تری سنووری پارێزگای سلێمانی.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاری پێویست لەبارەی كاروبارەكان درا، بەڕێز پارێزگار جەختی لەوە كردەوە، پێویستە هەوڵی جدی بدرێت بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان ‌و رێگە نەدرێت بەهیچ شێوەیەك زیادەڕەویی بكرێتە سەر موڵك ‌و ماڵی گشتی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber