پارێزگار بریندارەكانی شەڕی داعش بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی شار، كوڕە شەهیدێك ‌و چەند بریندارێكی شەڕی داعش بەسەر دەكاتەوە ‌و ئامادەییش دەردەبڕێت بۆ چارەسەركردنی ئەو كوڕە شەهیدە كە لە دۆخێكی تەندروستیی ناجێگیردایە. 
ئەمڕۆ شەممە 24/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە نەخۆشخانەی شار، بەڕێز بڕیاری شەهید ئاسۆو خانەوادە بەڕێزەكەیانی بەسەر كردەوە، سوپاسی جوامێریی سەروەران و خانەوادەكەیان و پزیشك و كارمەندو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی كرد.
بەڕێز پارێزگار ئامادەیی پارێزگای بۆ هەموو هەوڵ و هیمەتێك بۆ چارەسەركردنی كاكە بڕیار دەربڕی و هیوای چاكبونەوەی خێرای بۆ خواست، دواتریش چەند بریندارێكی بەڕێز و قارەمانی شەڕی دژی داعشی بەسەر كردەوە ‌و هیوای چاكبوونەوەی بۆ خواستن.
بڕیار منداڵێكی تەمەن پێنج بۆ شەش ساڵانەیە و كوڕی شەهید (ئاسۆی مامج جەلال مەسۆیی)یە، كە لەم ماوەیەدا لە هێرشێكی تیرۆریستانی داعشدا لە ناحیەی كۆكسی سنوری ئیدارەی گەرمیان شەهید بوو، بەهۆی هۆگریی ئەو كوڕەش بۆ باوكی، لە چەند رۆژی رابردوودا باری تەندروستیی تێكچوو، دواتر تووشی جەڵتەی مێشك هات ‌و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی لەژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber