پارێزگار لە چەند دیدارێكدا

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە چەند وەفدێك كرد، كە سەردانی پارێزگایان كردبوو بە مەبەستی چەند كاروبارێكی هەنووكەیی.
ئەمڕۆ یەكشەممە 25/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە بەڕێز كاروان جەمال تاهیر نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی پارێزگای سلێمانی و ئاستی خزمەتگوزارییەكان و پەرەپێدانی بوارە كەلتورییەكان كرا.
دواتر بەڕێز پارێزگار پێشوازیی لە بەڕێزان سەرۆكی دەستەی كوردستان بۆ دیراساتی ستراتیژیی و توێژینەوەی زانستی و وەفدێكی هاوڕێی، لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر هەماهەنگیی نێوان پارێزگای سلێمانی و دەستەی كوردستان، بە ئامانجی پەرەپێدانی زیاتری كەرتە جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی.
هەر لە دیوانی پارێزگا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە دەستەیەك لە ستافی هونەریی و بەرهەمهێنانی فیلمی كوردیی (٠٩)، لە دیدارێكدا پارێزگار پشتیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەربڕی بۆ سەرخستنی ئەو پرۆژە هونەرییە نیشتمانییە خۆماڵییە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber