دە پرۆژە بە بەهای 277 ملیۆن دینار

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای سلێمانی بە بەهای زیاتر لە 277 ملیۆن دینار، بودجە بۆ دە پرۆژە لە چەند سێكتەرێكی جیاوازدا تەرخان دەكات ‌و دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.
بە فەرمانی بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ‌و بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران / ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت ‌و گاز، رۆژی (6/8/2019) بە پێی یاسا ‌و رێنماییەكان دە فەرمان بۆ دە پرۆژەی جیاواز دەرچوون، كە لەسەر بودجەی (نەوت / 1) جێبەجێ دەكرێن، كۆی تێچووی پرۆژەكانیش بریتییە لە 277 ملیۆن ‌و 137 هەزار ‌و 500 دیناری عێراقی، كە گوژمەی پرۆژە ‌و رێژەی چاودێریی لەخۆ دەگرن.
پرۆژەكان لەلایەن چەند لیژنەیەكی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پرۆژەكان لە كاروباری هونەریی سەر بە پارێزگا ‌و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ‌و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەویی سلێمانی ‌و بەڕێوەبەرایەتی ئاودێریی سلێمانییەوە بە شێوەی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێن ‌و بە گوێرەی فەرمانەكان دوای هەفتەیەك لە دەرچوونیان دەستكراوە بە كاركردن تێیاندا، بەم شێوەیە:
یەكەم: بە فەرمانی ژمارە (9736) بڕی 98 ملیۆن ‌و 736 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ كۆنكرێتكردنی بەشێك لە شەقامی 30م سەرەكی جیاكراوەی 21ی خێوەتە لە سنوری شارەوانی سلێمانی، كە لە ماوەی 120 رۆژی كاركرندا جێبەجێ دەكرێت.
دوەم:  بە فەرمانی ژمارە (9737) بڕی 6 ملیۆن ‌و 232 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ هەڵكەندنی بیری دەروازەی دەربەندی بازیان بە قوڵیی خەمڵێنراوی 150م بە ئامێری رۆتەری یان هەمەر، كە لە ماوەی 25 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
سێیەم: بە فەرمانی ژمارە (9740) بڕی 6 ملیۆن ‌و 232 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ هەڵكەندنی بیری دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی بە قوڵیی خەمڵێنراوی 150م بە ئامێری رۆتەری یان هەمەر، كە لە ماوەی 25 رۆژی كاركردندا جێبەجێ دەكرێت.
چوارەم: بە فەرمانی ژمارە (9742) بڕی 19 ملیۆن ‌و 687 هەزار ‌و 250 دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی شوشكەی بنەڕەتی لە ناحیەی خدران لە قەزای دوكان، كە لە ماوەی 95 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
پێنجەم: بە فەرمانی ژمارە (9743) بڕی 16 ملیۆن ‌و 154 هەزار ‌و 500 دینار تەرخان كراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەی رتوبە لە بینای یەكێتیی نابینایانی كوردستان / سلێمانی، كە لە ماوەی 80 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت.
شەشەم: بە فەرمانی ژمارە (9744) بڕی 8 ملیۆن ‌و 301 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای سەنتەری گەنجان لە خەلەكان / لە قەزای دوكان، كە لە ماوەی 45 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
حەوتەم: بە فەرمانی ژمارە (9745) بڕی 62 ملیۆن ‌و 405 هەزار ‌و 750 دینار تەرخان كراوە بۆ دروستكردنی سیاج بۆ بەشی ناوخۆی كچان لە شوقەكانی ناحیەی شۆڕش لە قەزای چەمچەماڵ، كە لە ماوەی 50 رۆژ كاركردندا جێبەجێ‌ دەكرێت.
هەشتەم: بە فەرمانی ژمارە (9747) بڕی 21 ملیۆن ‌و 685 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی پرۆژەی ئاودێریی جۆگەی سەراوی سوبحان ئاغا لە قەزای سەیدسادق، كە لە ماوەی 65 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
نۆهەم: بە فەرمانی ژمارە (9748) بڕی 14 ملیۆن ‌و 101 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەی هەورامانی بنەڕەتی لە قەزای شارەزوور، كە لە ماوەی 40 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.
دەهەم: بە فەرمانی ژمارە (9749) بڕی 23 ملیۆن ‌و 603 هەزار دینار تەرخان كراوە بۆ فراوانكردنی قوتابخانەی قەبیلەی بنەڕەتی لە قەزای سەیدسادق، كە لە ماوەی 75 رۆژدا جێبەجێ‌ دەكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber