كۆبونەوەیەك لە بارەی چەسپاندنی لامەركەزییەت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئیداریی سنوری پارێزگا، سەرپەرشتیی كۆبونەوەیەكی كرد، كە تایبەت بوو بە چەسپاندنی لامەركەزییەت.  
ئەمڕۆ سێشەممە 27/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبونی بەڕێزان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری و قائیمقامەكانی سنوری پارێزگا و بەڕێوەبەری بەشە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی، سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی كرد.
كۆبونەوەكە كە لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەچوو، تایبەت بوو بە گفتوگۆكردن لەبارەی پلانی چوار ساڵەی وەزارەتی ناوخۆ و چەسپاندنی لامەركەزییەتی ئیداریی و دارایی لە چوارچێوەی كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber