پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە دیدارێكدا كرد، كە تایبەت بوو بە پلانی پێنج ساڵە سەبارەت بە ئاوی ژێرزەوی، پشتیوانیی پارێزگاشی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكارییەك لەو بوارەدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە دیداری پلانی پێنج ساڵیی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەویی سلێمانیدا كرد.
دیدارەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسان و پسپۆڕ و شارەزایانی بواری ئاوی ژێرەزەی و ئەكادیمییەكان بەڕێوەچوو، بەڕێز پارێزگار لە وتەیەكدا سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێرزەویی سلێمانی و هەموو بەشداربوانی دیدارەكەی كرد.
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی پارێزگاشی بۆ ئەو بوارە ستراتیژییە گرنگە دەربڕی و ئاماژەی بەوەكرد، گرنگیدان بە ئاوی ژێرزەوی كاریگەریی گەورەی دەبێت لە پاراستنی سامانی ئاو و نەتەوەیی، بۆیە پارێزگای سلێمانی ئامادەی هەموو جۆرە هاوكارییەكە بۆ هەر پرۆژە و هەنگاوێك كە ئامانج لێی گرنگیدان بێت بە ئاوی ژێرزەوی و پاراستنی.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber