پیشانگەیەك بۆ ناساندنی توانستە زانستییەكانی زانكۆ پزیشكییەكان كرایەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كردنەوەی پیشانگەی ناساندنی توانستە زانستیی ‌و فێركارییەكانی زانكۆ پزشیشكییەكانی ئێراندا دەكات ‌و داوا دەكات رێژەی وەرگرتنی خوێندكارانی هەرێم زیاد بكەن.
ڕۆژی پێنجشەممە 29/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبونی بەڕێزان سەركونسوڵ و كونسوڵی یەكەمی كۆماری ئیسلامیی ئێران و نوێنەرانی وەزیری تەندروستیی ئێران و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی زانكۆكان، بەشداریی كرد لە كردنەوەی پیشانگەی ناساندنی توانستە زانستیی و فێركارییەكانی زانكۆ پزیشكییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی داوای لە زانكۆكانی ئێران كرد لە ڕێژەی سەدیی خوێندكارە وەرگیراوەكانی كوردستاندا ڕێژەی دیاریكراو بە پشتیوانیی زانكۆكانیان بۆ خوێندكارە سەركەوتووە بێدەرامەتەكان و بۆ خوێندكارانی سەركەوتووی كەسوكاری شەهیدان تەرخان بكەن.
بەڕێز پارێزگار هیواشی خواست پەیوەندییە كۆمەڵایەتیی و كەلتوریی و زانستیی و ئابورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و ئێران هەنگاو بنێنە قۆناغێكی باشترەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber