دیداری كشتوكاڵ ‌و ئابوری بەڕێوەدەچێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە دیداری كشتوكاڵ‌و ئابوریدا كرد ‌و پشتیوانیی پارێزگای بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ دووپاتكردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 29/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، بەشداریی كرد لە دیداری كشتوكاڵ و ئابوریدا، كە لەلایەن كۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵەوە، بەهەماهەنگیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی كشتوكاڵ و وەبەرهێنان ڕێكخراوە.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیی بۆ دەربڕین و سوپاسی بەڕێز وەزیری كشتوكاڵی كرد بۆ پێزانین و ڕێزلێنانیان لە پشتیوانییەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد، وەكو پارێزگا ئامادەی هەر جۆرە هاوكارییەكن بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ ‌و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی، هیوای سەركەوتنیشی بۆ دیدارەكە خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber