پارێزگای سلێمانی جیاكردنەوەی خۆڵ ‌و خاشاك جێبەجێ‌ دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی جیاكردنەوەی خۆڵ ‌و خاشاك دەكات لەناو تەلاری پارێزگا ‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا، بە ئامانجی پاكڕاگرتنی ژینگە.
ڕۆژی پێنجشەممە 29/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی لەناو تەلاری پارێزگای سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا كرد.
هەڵمەتی جیاكردنەوەی خۆڵ ‌و خاشاك دوای هەنگاوێكی شایستەی قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی دێت و هەموو فەرمانگەكانی كەرتی گشتی و كۆمپانیا و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت و هاوڵاتیانیش داوایان لێكراوە لە پێناو پاراستنی ژینگە و تەندروستییەكی باشتر و شایانانەتردا، پەیڕەوی ئەم شێوازەی جیاكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بكەن.
بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی، لەمەودوا لەناو تەلاری پارێزگادا سەرجەم خۆڵ ‌و خاشاكەكان جیا دەكرێنەوە ‌و دەخرێنە سەلەی تایبەت ‌و سەرجەم پێداویستییەكانی ئەو هەنگاوەش دابین كراون. 

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber