پارێزگار شوێنەواری یاسین تەپە بەسەر دەكاتەوە

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی سەردانی شوێنەواری مێژوویی یاسین تەپە دەكات لە ناوچەی بێستانسوور ‌و ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە توێژینەوەی ورد لەسەر ئەو شوێنەوارانە بكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 31/8/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبونی بەڕێزان بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی شوێنەوار و مۆزەخانەی سلێمانی، شوێنەواری (یاسین تەپە)یان لە ناوچەی بێستانسور لەسنوری ناحیەی تانجەرۆ بەسەر كردەوە، كە تیمێكی هاوبەشی ژاپۆنیی لوبنانیی كوردستانی، لەلایەن زانكۆی سكوبای ژاپۆنی و لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری سلێمانی كنە و پشكنینی زانستی و مەیدانی بۆ ئاسەوارە دێرینەكانی ئەو ناوچەیە دەكەن، كە مێژویان بۆ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.
لە میانی سەردانەكەدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانی پارێزگای بۆ دووپاتكردنەوە ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیاندا، هیواشی خواست ئەو ڕەسەنایەتی و قوڵاییە مێژووییە بەهادارانە بەشێوەیەكی شیاو بپارێزن و توێژینەوەی وردیان لەسەر بكرێت، وتیشی: شوێنەوارەكان بەڵگەی زیندوون لەسەر بایەخ و مێژوو ڕەسەنایەتیی و كەلتوریی دێرینی مرۆڤایەتی لە كوردستاندا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber