پیشانگەیەك بۆ بەرهەمی كتێبی سزادراوان

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداری لە پیشانگەیەكدا دەكات كە بۆ بەرهەمی كتێبی كارمەندان ‌و سزادراوانی چاكسازیی گەورانی سلێمانی رێكخرابوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی كرد لە یەكەمین پیشانگەی بەرهەمی كتێبی كارمەند و سزادراوانی چاكسازیی گەورانی سلێمانی.
پیشانگەكە لە ژێر چاودێریی بەڕێز وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتییی هەرێمدا بەڕێوەچوو، كە لەلایەن بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی سلێمانییەوە ڕێكخرابوو.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پشتیوانیی پارێزگای بۆ دووپات كردنەوە و پێشنیازی ئەوەی خستە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، كە هەر زیندانییەك كتێبێك بنوسێت یان بخوێنێتەوە، ماوەیەكی دیاریكراو لە ماوەی زیندانییەكەی كەم بكرێتەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber