ئاهەنگێك بۆ دەرچوانی زانكۆی پۆلەتەكنیك

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە مەراسیمی ئاهەنگی دەرچوانی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانیدا دەكات ‌و هیوای سەركەوتن بۆ ئیدارەی زانكۆ دەخوازێت ‌و پیرۆزباییش لە خوێندكاران دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێم و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆك زانكۆكان، بەشداریی كرد لە مەراسیمی ئاهەنگی سيهەمينی دەرچوانی زانكۆی پۆلەتەكنیكی سلێمانیدا.
لە وتەیەكدا بەڕێز پارێزگار پیرۆزبایی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە بەڕێزان سەرۆكی زانكۆی پۆلەتەكنیك و ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستا و كارمەند و خوێندكاران و خانەوادەكانیان كرد، هیوای سەركەوتنی بۆ دەرچوانیش خواست لە پێناو خزمەتكردنی گەل ‌و نیشتمان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber