پارێزگاری سلێمانی سەرپەرشتیی كۆبونەوەیەكی كرد كە تایبەت بوو بە رێكخستنی بواری هاتوچۆ و گواستنەوەی خوێندكاران و بڕیاری پێویست لەوبارەیەوە درا.
ئەمڕۆ دووشەممە 2/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا و بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی و بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی و نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەكان، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی كرد كە تایبەت بوو بە ڕێكخستنی هاتوچۆ و گواستنەوەی خوێندكاران لە سنوری شاری سلێمانیدا.
دوای گفتوگۆیەكی تێروتەسەل لەبارەی كێشە و گرفتەكان و خستنەڕووی سەرنج و پێشنیارەكان لەلایەن ئامادەبوانەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار و ڕێنمایی پێویست دەركران، بۆ ئەوەی بواری هاتوچۆ بەشێوەیەكی سەردەمیانە رێكبخرێت و ببێتە هۆكاری كارئاسانی بۆ هاتوچۆی قوتابی و خوێندكاران لە وەرزی خوێندندا.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber