زانكۆی چەرموو ئاهەنگی دوەمین خولی دەرچوانی سازكرد

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە ئاهەنگی دوەمین خولی دەرچوانی زانكۆی چەرموودا دەكات ‌و پیرۆزبایی لە مامۆستایان ‌و خوێندكاران ‌و خانەوادەكانیان دەكات.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆكی زانكۆكان، بەشداریی كرد لە مەراسیمی ئاهەنگی دوەمین خولی دەرچوانی زانكۆی چەرموودا.
لە مەراسیمەكەدا كە بە بەشداریی ژمارەیەكی زۆر لە كەسایەتی ‌و رۆشنبیران ‌و هاوڵاتیانی سنوری قەزای چەمچەماڵ ‌و كەناڵەكانی راگەیاندن بەڕێوەچوو، بەڕێز پارێزگار پیرۆزبایی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە بەڕێزان سەرۆكی زانكۆی چەرموو ئەنجومەنی زانكۆ و مامۆستا و كارمەند و خوێندكاران و خانەوادەكانیان كرد ‌و هیوای سەركەوتنی بۆ خوێندكارە دەرچوەكان خواست.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber