كونسوڵی بەریتانیا سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان، سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات ‌و لەلایەن پارێزگارەوە پێشوازیی لێدەكرێت ‌و تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە بەڕێزان كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و بەرپرسی تیمی سیاسیی و وەفدی هاوڕێی كرد.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە هاوبەشەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان كرا ‌و جەخت كرایەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber