زانایان: نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێته‌ شتێكی ئاسایی له‌ داهاتوودا

پارێزگای سلێمانی

نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ به‌ بۆچوونی زانایان ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌ كاره‌ ئاساییه‌كان له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا .

زانایانی به‌ریتانی ده‌ڵێن حاڵاتی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌ ساڵانی داهاتوودا زیاد ده‌بن به‌ هه‌مان شێوه‌ش (قه‌ڵه‌وی)، ژماره‌ی تووشبوونیش به‌و نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌یه‌ ده‌گاته‌ دوو هێنده‌ و نیوی ئێستا.

به‌ پێ ی ووته‌ی شاره‌زایانی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌كانی شێرپه‌نجه‌ له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا پاش 20 ساڵی دیكه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ قه‌ڵه‌وی ده‌ناڵێنن به‌ ڕێژه‌ی له‌ سه‌دا 45 زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ ده‌وری خۆی ژماره‌ی تووشبوان به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌كات.

ئه‌گه‌ر ڕێ و شوێنی پێویست نه‌گیرێته‌ به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌وه‌ كه‌سی قه‌ڵه‌وی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بێته‌ كارێكی ئاسایی نه‌خوازراو له‌ داهاتوودا.

كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نها شه‌كر ، به‌ پێ ی ئه‌ژماری شاره‌زایان، ژماره‌ی تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ 300 هه‌زار حاڵه‌ت كه‌متر ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر ده‌كه‌ن له‌ خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان.

شاره‌زایانیش ئاماژه‌یان به‌ شاره‌زاییی ووڵاتی مه‌كسیك كرد له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌ڵه‌وی ، كه‌ له‌م ووڵاته‌دا یاسای چه‌سپاندنی باجی زیاتر دانراوه‌ له‌سه‌ر فرۆشتنی خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان و خواردنه‌ خێراكان.

زانیان به‌ نیازن قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی بچه‌سپێنن به‌سه‌ر ئه‌و ڕیكلامه‌ بازرگانیانه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ خواردنه‌ خراپه‌كان له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌و ڕیكلامانه‌ فراوان بكه‌ن كه‌ تایبه‌تن به‌ شێوه‌ی ژیانی ته‌ندروست بۆ ڕێگری كردن له‌ زیادبوونی نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌یه‌ له‌ زیادبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

 

وه‌رگیراوه‌ : سایتی عه‌ره‌بی