یەكەم پیشانگەی شوێنەوارناسی

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كردنەوەی یەكەم پیشانگەی شۆینەوارناسیی عێراقیدا دەكات كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت ‌و دەستخۆشی لە كردنەوەی پیشانگەكە دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و دەستەبژێرانی پارێزگای سلێمانی، بەشداریی كرد لە كردنەوەی یەكەم پیشانگەی شوێنەوارناسی لە عێراقدا.
پیشانگەكە لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، بەڕێز پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەتی بەریتانیا و زانكۆی گلاسكۆی بەریتانی و بەڕێوەبەر و ئەندازیار و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی شوێنەوار و مۆزەخانەی كرد بۆ هەوڵە شایەنەكانیان.
لای خۆیانەوە كونسوڵی بەریتانیا و بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری هەرێم و بەڕێوەبەری مۆزەخانەی سلێمانی، سوپاسی پارێزگاری سلێمانییان كرد بۆ پشتیوانییە بەردەوامەكانی لەو بوارەدا، بەتایبەتی لە دابینكردنی بەشێك لە پێداویستییەكانی پیشانگەكە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber