پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشی لە سازكردنی دیداری دوەمی پزیشكیی ددان دەكات و هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێوەبەران و بەشداربوانی دیدارەكە دەخوازێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە دیداری دوەمی پزیشكیی دداندا كرد كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
دیداری پزیشكیی ددان بە ئامادەبوون و بەشداریی زیاتر لە پێنجسەد پزیشكی ددان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و عێراق و دەرەوە بەڕیوەدەچێت و چەندین توێژینەوەی زانستیی تێدا پێشكەش دەكرێت.
بەڕێز پارێزگاری سلێمانی دەستخۆشیی لە سازكردنی دیدارەكە كرد و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانیشی بۆ دووپات كردنەوە، هیوای سەركەوتنیشی بۆ ئەو دیدارە زانستییە پیشەییە شیاوە خواست و ئاماژەی بەوەكرد، سازكردنی ئەو جۆرە دیدارانە رۆڵی باشی دەبێت بۆ پێشخستنی بواری پزیشكی و زانست لە هەرێمی كوردستاندا.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber