وەفدێكی كەلتوریی بەریتانیا سەردانی پارێزگا دەكات

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی  پێشوازیی لە وەفدێكی كەلتوریی بەریتانیا دەكات  ‌و چەند شوێنێكی كەلتوریی ناو بازاڕی سلێمانی بەسەر دەكەنەوە.
ڕۆژی دووشەممە 9/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی كرد لە بەڕێزان خاتوو دكتۆر (ڤیكتۆریا لینزی) بەڕێوەبەری ئەنجومەنی كەلتوری بەریتانیی لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە بەغداد و وەفدی هاوڕێی.
لە میانی سەردانەكەدا بەڕێز پارێزگار بە یاوەریی وەفدەكەی بەریتانیا چەند شوێنێكی ناو بازاڕی شاری سلێمانییان بەسەر كردەوە، وەفدی میوان سوپاسی پارێزگاریان كرد بۆ گرنگیدانەكانی بە بواری رۆشنبیریی ‌و كەلتوری، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی، هیوای خواست پەیوەندییە كەلتورییەكانی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی كوردستان ‌و پایتەختی رۆشنبیریی پەرەی زیاتری پێبدرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber