پارێزگاری سلێمانی بەشداریی لە كۆبونەوەیەكی بەرفراواندا كرد كە تایبەت كرابوو بە هەڵسەنگاندنی رەوشی كارەبا و كاركردن بۆ باشكردنی تەزوی كارەبا و جێگیركردنی رێژەی كارەبای پارێزگاكان.
ئەمڕۆ سێشەممە 10/9/2019، لە شاری هەولێر و بە سەرپەرشتیی بەڕێز وەزیری كارەبا و ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری پارێزگاكانی هەرێم و سەرپەرشتیاریی ئیدارەكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كارەبا و وەبەرهێنان و ڕاوێژكاران، كۆبونەوەیەك لەبارەی رەوشی كارەبا لە هەرێمی كوردستان سازدرا.
لە میانی كۆبونەوەكەدا بڕیاری پێویست درا لە بارەی پشتیوانیكردنی بوارەكانی وەبەرهێنان و جێگیركردنی ڕێژەی كارەبای پارێزگاكان و ڕێكخستنی كاروباری موەلیدەكانی كارەبا بەپێی تایبەتمەندیی پارێزگاكان.
بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن و نوێترین هەواڵ و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:
https://twitter.com/SlemaniGov
https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber