پارێزگاری سلێمانی بانگهێشتی ئیتاڵیا دەكرێت

پارێزگای سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ كونسوڵی ئیتاڵیا كۆدەبێتەوە ‌و بانگهێشت دەكرێت بۆ سەردانی ئەو وڵاتە بە ئامانجی ئیمزاكردنی لێكتێگەیشتننامەیەك لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانییەكانی ئیتاڵیا.
ئەمڕۆ سێشەممە 10/9/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەشاری هەولێر لەگەڵ بەڕێز كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان كۆبوەوە.
لە میانی كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی چەند پرسێكی هاوبەش بە تایبەت چالاكییەكانی كونسوڵگەریی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی.
هەر لە كۆبونەوەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا بانگهێشتی پارێزگاری سلێمانیی كرد بۆ كۆنفرانسی شارەكان بەبێسنور كە لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا لەلایەن ڕێكخراوی ANCIی ئیتاڵییەوە ساز دەكرێت ‌و بڕیارە لە میانی سەردانەكەدا بۆ ئیتاڵیا لێكتێگەیشتننامەیەك لە نێوان پارێزگاری سلێمانی و سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی شارەوانییەكانی ئیتاڵیادا ئیمزا بكرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscriber